په رتوکی ژیان بۆ ئاسوودەی ژیان

که‌ناڵێکی ڕاسته‌وخۆ له‌ فه‌یس بوک
تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك كه‌ناڵێكی راسته‌وخۆ به‌ ئامانجی خستنه‌ڕووی ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی كه‌ به‌رده‌وام له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌ رووده‌ده‌ن، ورێده‌خات.

ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ نوێیه‌ ناوی «فه‌یس بوك لایڤ»ه‌و له‌ڕاستیدا كه‌ناڵێكی PRه‌ بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌‌و به‌وته‌ی بریكاری فه‌یس بوك، له‌ڕاستیدا گه‌شه‌ی ئاسایی وێبلۆگی ئه‌و كۆمپانیایه‌یه‌‌و رێگه‌یه‌كه‌ بۆ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆتر له‌گه‌ڵ‌ به‌كارهێنه‌ران.

فه‌یس بوك له‌رێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه‌ دیداری راستوخۆ له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌سانی جیاواز ئه‌نجام ده‌دات‌و به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌رده‌وام په‌خش ده‌كات‌و ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ به‌رنامه‌كان بوونه‌ په‌خشی راسته‌وخۆ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بوك توانای راده‌ربڕینیان ده‌بێت‌و میوانی به‌رنامه‌كه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان ده‌داته‌وه‌. دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌‌و دووباره‌ سه‌یری به‌رنامه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌.

«فه‌یس بوك لایڤ» ده‌توانێت له‌سه‌ر وێب سایتی دیكه‌ش دابنرێت یان به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی پرۆفایلی خۆیاندا زیاد بكه‌ن

به‌هۆی‌ كونافه‌وه‌ دایكی‌ ده‌یكوژێت
ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جیهان هه‌واڵێكی‌ سه‌یریان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ گومركی‌ پارێزگای‌ (ئه‌سكه‌نده‌رییه‌) له‌میسر، گه‌نجێك له‌یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ڕه‌مه‌زاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دایكی‌ داواكه‌ی‌ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ كونافه‌ی‌ بۆ دروست بكات، ده‌یكوژێت.

ده‌زگاكانی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ (ئه‌سكه‌نده‌رییه‌) له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌ گشتییه‌وه‌ ئاگاداركرانه‌ته‌وه‌، كه‌ گومانیان له‌سه‌ر مردنی‌ (ئه‌سما محه‌مه‌د) ی‌ ته‌مه‌ن (57) په‌نجاو حه‌وت ساڵ هه‌یه‌، كارمه‌ندانی‌ پۆلیسیش ڕاسته‌وخۆ گه‌یشتبوونه‌ نه‌خۆشخانه‌‌و ده‌ستیان كردبوو به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری‌ مردنی‌ ئه‌و ژنه‌.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، كوڕه‌ (25) بیست‌و پێنج ساڵه‌كه‌ی‌ دانی‌ به‌وه‌دا نابوو، كه‌ به‌گۆچان زۆری لێداوه‌‌و دواتر به‌شه‌ق كێشاوێتی‌ به‌سه‌ریدا، هه‌تا گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌.

ئێستا گه‌نجه‌ تاوانباره‌كه‌ به‌تاوانی‌ كوشتنی‌ دایكی‌ ده‌ستگیركراوه‌.

بۆچی مرۆڤ به خورما ڕۆژوو بشکێنێت؟
له‌ کۆتایی قۆناغه‌کانی دوای مژینی خۆراکدا (واته‌ له‌ کۆتایی ڕۆژی ڕۆژوودا) ڕێژه‌ی گلوکۆز و ئینسۆلین له‌ خوێنی هاتوو له‌ ده‌رکه‌ خوێنهێنه‌ری جگه‌ره‌وه‌ داده‌به‌زێت، که‌ ئه‌م باره‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی گلوکۆز له‌لایه‌ن خانه‌کانی جگه‌ر و شانه‌ دووره‌کانی وه‌ک: شانه‌کانی ماسوولکه‌ و خانه‌ ده‌ماریه‌کان، که‌ لێره‌دا زۆربه‌ی گلایکۆجیننی جگه‌ر شیبووه‌ته‌وه‌ ...

له‌(ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک)ه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌ڵێت: ( کان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يفطر قبل أن يصلي على رطبات، فإن لم تکن رطبات فتميرات، فإن لم تکن تميرات حسا حسوات من الماء ) رواه أبوداود والترمذی وقال حدیث حسن، واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێش ئه‌وه‌ی نوێژی ئێواره‌ (مغرب) بکات ڕۆژووی ده‌شکاند به‌چه‌ند ده‌نکێک خورمای شل، ئه‌گه‌ر ده‌ستی نه‌که‌وتایه‌ ئه‌وا به‌ خورمای ئاسایی یان ووشک ده‌یشکاند، ئه‌گه‌ر ئه‌ویشی ده‌ست نه‌که‌وتایه ئه‌وا ته‌نها به‌ چه‌ند قومێک ئاو ڕۆژووه‌که‌ی ده‌شکاند.

له‌ کۆتایی قۆناغه‌کانی دوای مژینی خۆراکدا (واته‌ له‌ کۆتایی ڕۆژی ڕۆژوودا) ڕێژه‌ی گلوکۆز و ئینسۆلین له‌ خوێنی هاتوو له‌ ده‌رکه‌ خوێنهێنه‌ری جگه‌ره‌وه‌ داده‌به‌زێت، که‌ ئه‌م باره‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی گلوکۆز له‌لایه‌ن خانه‌کانی جگه‌ر و شانه‌ دووره‌کانی وه‌ک: شانه‌کانی ماسوولکه‌ و خانه‌ ده‌ماریه‌کان، که‌ لێره‌دا زۆربه‌ی گلایکۆجیننی جگه‌ر شیبووه‌ته‌وه‌، که‌ ئیتر لێره‌‌وه‌ شانه‌کان بۆ ده‌ست خستنی ووزه‌ پشت به‌ ئۆکساندنی ترشه‌ چه‌و‌ری‌یه‌کان ده‌به‌ستن، یان له‌ ئۆکساندنی گلوکۆزی دروست کراو له‌ جگه‌ردا له‌ ترشه‌ ئه‌مینی‌یه‌کان و گلیسڕۆڵه‌وه‌، هه‌ربۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێدانی گلوکۆز به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا به‌ له‌ش سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، چونکه‌ ڕێژه‌که‌ی له‌ خوێنی ده‌رکه‌ خوێنهێنه‌ردا به‌ خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕیخۆڵه‌کانه‌وه‌ ده‌مژرێت، سه‌ره‌تا ده‌چێته‌ ناو خانه‌کانی جگه‌ره‌وه‌ پاشان بۆ خانه‌کانی مێشک ده‌چێت، و دوایی بۆ خوێن و کۆئه‌ندامی ده‌مار و ماسوولکه‌کان و هه‌موو شانه‌کانی تر، که‌ خوای گه‌وره‌ بۆی دابین کردوون و به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌م شانانه‌ دروست بوون که‌ گلوکۆزو شه‌کره‌کان خۆراکی نموونه‌یی‌یه‌ بۆیان و زۆر ئاسانه‌ بۆیان که‌ ووزه‌ی لێوه‌ وه‌ربگرن، ئیتر لێره‌وه‌ ئۆکساندنی ترشه‌ چه‌وری‌یه‌کان ده‌وه‌ستێت، وه‌ ڕێده‌گرێت له‌ دروست بوونی ته‌نه‌ کیتۆنی‌یه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌کان، به‌هۆیه‌وه‌ نیشانه‌کانی هیلاکی و لاوازیی گشتی و تێکچوونی که‌می کۆئه‌ندامی ده‌مار ئه‌گه‌ر هه‌بێت لا ده‌چێت که‌ به‌هۆی ئۆکساندنی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ چه‌وری‌یه‌کانه‌وه‌ دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها خواردنی گلوکۆز ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستاندنی کرداری دروست کردنی گلوکۆزی نوێ له‌ جگه‌ردا، که‌ ئه‌میش ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستاندنی تێکشکاندنی ترشه‌ ئه‌مینی‌یه‌کان و پاراستنی پڕۆتینه‌کانی له‌ش له‌ فه‌وتان.

خورما به‌ یه‌کێک له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین خۆراکه‌کان داده‌نرێت به‌ گلوکۆز، هه‌ر بۆیه‌ باشترین خۆراکه‌ که‌ پێش که‌شی له‌ش ده‌کرێت له‌م کاتانه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ شه‌کری تێدایه‌ که‌ له‌ نێوان (75-87%) یه‌تی، گلوکۆز له‌ (55%) پێکده‌هێنێت، شه‌کری فره‌کتۆزیش (45%) ی، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌کیشی تێدایه‌ له‌: پرۆتینه‌کان، و چه‌وری‌یه‌کان، و هه‌ندێک ڤیتامین که‌ گرنگترینیان: (A,B2,B12) ن، و هه‌ندێک کانزای وه‌ک: ( کالیسیۆم، فسفۆر، پۆتاسیۆم، گۆگرد، صۆدیۆم، مه‌گنیسیۆم، کۆباڵت، زینک، فلۆرین، مس، و مه‌نگه‌نیز)، و ڕێژه‌یه‌ک له‌ سلیلۆز، فره‌کتۆز به‌خێرایی ده‌گۆڕێت بۆ گلوکۆز و یه‌کسه‌ری له‌ کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه‌ ده‌مژرێت به‌ مه‌به‌ستی تێرکردنی پێویستی له‌ش بۆ ووزه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌و خانانه‌ی که‌ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشتی پێ‌ده‌به‌ستن وه‌ک: مێشک و ده‌ماره‌کان و خڕۆکه‌ سووره‌کانی خوێن و خانه‌کانی مۆخی ئێسقان، فره‌کتۆزو سلیلۆز کارێکی چالاک که‌ریان هه‌یه‌ بۆ جووڵه‌ی پێچاوپێچی ڕیخۆڵه‌کان، و فسفۆڕیش گرنگه‌ بۆ خۆراک پێدانی به‌شه‌کانی مێشک و هه‌روه‌ها ده‌چێته‌ پێکهاته‌ی ئاوێته‌ فسفۆڕی‌یه‌کانی وه‌ک: ئه‌دینۆسین و گوانینی سێ فۆسفاتی، که‌ ووزه‌ ده‌گوێزنه‌وه‌ وه‌ به‌ ئاقڵانه‌ به‌کاری دێنن له‌ هه‌موو شانه‌کانی له‌شدا، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ڤیتامینانه‌ی که‌ له‌ خورمادایه‌ ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ کرداره‌کانی نواندنی خۆراکدا، وه‌ک: (A, B1, B12) و باێۆتین و رایبۆفلاڤین، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هێمن که‌ره‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ ده‌ماره‌کان.

کانزاکان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیان هه‌یه‌ له‌ دروست کردنی هه‌ندێک ئه‌نزیمی گرنگ بۆ کرداره‌ زینده‌گی‌یه‌کانی له‌ش، هه‌روه‌ها ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ی ماسوولکه‌کاندا، و له‌ پاراستنی هاوسه‌نگی ترشی- تفتی له‌ له‌شدا، لێره‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ گرژی‌یه‌کی ده‌ماری و ماسوولکه‌یی نامێنێت و هێمنی‌ و چالاکی و ئاسووده‌یی هه‌موو له‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕۆژووی بشکێنێت سه‌ره‌تا به‌ مادده‌ی پڕۆتینی یان چه‌وری، ئه‌وا ئه‌مانه‌ دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ هه‌رس کردن و شیکردنه‌وه‌یان ده‌مژرێن، و ئه‌و مه‌به‌سته‌ ناپێکن له‌ دابین کردنی پێویستی به‌ په‌له‌ی له‌ش بۆ ووزه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ترشه‌ ئه‌مینیه‌کان له‌ خوێندا به‌هۆی خواردنی خۆراکێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پڕۆتین و هه‌ژار له‌ شه‌کره‌مه‌نی‌یه‌کان یان نه‌بوونی تێیدا، ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا، له‌م هۆکارانه‌وه‌ حیکمه‌تی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ده‌رده‌که‌وێت له‌ ئامۆژگاری کردنی موسڵمانان به‌وه‌ی که‌ به‌ خورما ڕۆژوویان بشکێنن.

له‌ (سوله‌یمانی کوڕی عامیر)ه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووی: (إذا أفطر أحدکم فليفطر على تمر، فإن لم يجد فليفطر على ماء فإنه طهور) رواه أبوداود وابن ماجة والترمذی وقال حدیث صحیح، واته‌: هه‌ریه‌کێکتان ئه‌گه‌ر وویستی ڕۆژوو بشکێنێت با به‌ خورما بیشکێنێت، ئه‌گه‌ر خورمای ده‌ست نه‌که‌وت با به‌ ئاو بیشکێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاو پاک و پاک که‌ره‌وه‌یه‌.

له‌(ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک)ه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌ڵێت: ( کان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يفطر قبل أن يصلي على رطبات، فإن لم تکن رطبات فتميرات، فإن لم تکن تميرات حسا حسوات من الماء ) رواه أبوداود والترمذی وقال حدیث حسن، واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێش ئه‌وه‌ی نوێژی ئێواره‌ (مغرب) بکات ڕۆژووی ده‌شکاند به‌چه‌ند ده‌نکێک خورمای شل، ئه‌گه‌ر ده‌ستی نه‌که‌وتایه‌ ئه‌وا به‌ خورمای ئاسایی یان ووشک ده‌یشکاند، ئه‌گه‌ر ئه‌ویشی ده‌ست نه‌که‌وتایه ئه‌وا ته‌نها به‌ چه‌ند قومێک ئاو ڕۆژووه‌که‌ی ده‌شکاند.

نوێژى ته‌راویح یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشی له‌ش ده‌دات
نوێژى ته‌راویح سه‌ره‌راى خێرو پاداشته‌كه‌ى ، پرۆفیسۆر سه‌میرا عرابی سه‌رۆكى به‌شی ته‌ندروستى له‌ كۆلیژى په‌روه‌ردى وه‌رزشی له‌ زانكۆى ئوردن ده‌لێت" ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ماوه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیروزدا كێشی له‌ش و ئاستى خۆراك و یه‌كه‌ی گه‌رمى له‌ له‌شماندا كه‌م بێته‌وه‌ ، پێویسته‌ هه‌ندێ راهێنان و چالاكی جه‌سته‌ى ئه‌نجام بده‌ین ، بۆئه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش به‌ته‌واوى كاره‌كانى جێبه‌جێ بكه‌ن و یه‌كه‌ى گه‌رمى زیاد له‌ناو جه‌سته‌دا نه‌مێنێت .

ڕۆژنامه‌ى "ده‌ستور"ى ئوردنى له‌سه‌ر زارى سه‌میرا عرابی بلاوكرده‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌مانگى ڕه‌مه‌زانى پیروزدا كێشی له‌شمان كه‌م بێته‌وه‌ ، ده‌بێت ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى خواردن بخوین و چالاكى جه‌سته‌ى ساده‌و مامناوه‌ند ئه‌نجام بده‌ین .

هه‌وره‌ها ئه‌نجامدانى نوێژی ته‌راویح گرنگترین هۆكاره‌ بۆ دابه‌زاندى كێشی له‌ش ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆرى وه‌ستان و ركوع و سجود له‌كاتى نوێژكردندا ، كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ كاتژمێرێك كه‌متر نییه‌ . وه‌ ڕویشتن بۆ مزگه‌وت به‌پێ ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوبردنى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى یه‌كه‌ى گه‌رمى له‌ جه‌سته‌دا .

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ پابه‌ندبوون به‌ ڕۆژووگرتن و ئه‌نجامدانى هه‌ندێ چاڵاكى جه‌سته‌ی و كه‌م خواردن ، گرنگترین هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشی له‌ش و ئاستى كۆلیسترۆلى زیانبه‌خش و پاله‌په‌ستۆى خوێن .

تۆشیبا كۆمپیوته‌رێكی‌ دوو شاشه‌یی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
گه‌وره‌ كۆمپانیای‌ ژاپۆنی‌ تۆشیبا، دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ یادی‌ (25) بیست‌و پێنج ساڵه‌ی‌ خۆیدا ئامێره‌كانی‌ خسته‌ڕوو، له‌و یاده‌دا بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئامێری‌ كۆمپیوته‌ری‌ دوو شاشه‌ به‌ناوی‌ (Libretto W100 ) نمایشكرد، دوای‌ چاوه‌ڕوانییه‌كی‌ زۆر یه‌كه‌م ئامێری‌ كۆمپیوته‌ری‌ دوو شاشه‌ی‌ خسته‌بازاڕه‌كانی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كا  نی‌ ئه‌مریكا.

به‌رپرسانی‌ كۆمپانیای‌ تۆشیبا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ نوێیه‌ به‌ناوی‌ (Libretto W100 )، كه‌ قه‌باره‌كه‌ی‌ بچوكه‌ (800) هه‌شتسه‌د گرامه‌‌و سیستمی‌ ویندۆزی‌ 7 كارده‌كات، كه‌ دوو شاشه‌یه‌، شاشه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ خوێندنه‌وه‌‌و شاشه‌ی‌ دووه‌م كیبۆردێكی‌ له‌مس واته‌ (هه‌ستیاری‌ ده‌ستی‌) كارده‌كات، كه‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ئای‌ پادی‌ تێدایه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، قه‌باره‌ی‌ هه‌ر شاشه‌یه‌ك (7) ئینجه‌، پرۆسیسه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ له‌جۆری‌ (U4500 Intel)، ڕامه‌كه‌ی‌ (2) گێگابایته‌ له‌جۆری‌ (DDR2)ه‌، هارد دیسكه‌كه‌ی‌ (62) شه‌ست‌و دوو گێگابایته‌ له‌جۆری‌ (SSD)، بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ له‌بازاره‌كانی‌ جیهانه‌وه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.

من بلیمه‌تم، نه‌ك دز
گه‌نجێكی بلیمه‌تی ئێرانی كه‌ تازه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕابووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌لماندنی بلیمه‌ت بوونی خۆی له‌كارێكی سه‌ێرو سه‌مه‌ره‌دا سیستمی ئه‌منی كۆمپیوتێرو ئه‌نتێرنێتی بانكێكی به‌زاندو به‌ ملیۆنان تمه‌ن پاره‌ی گواسته‌وه‌ بۆ ناو حیسابه‌كه‌ی خۆی.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش پارێزه‌ری بانكێكی تایبه‌ت سه‌ردانی دادگایه‌كی تاوانی كردو سكاڵا له‌دژی كوڕێكی گه‌نجی به‌رز كرده‌وه‌و گوتی: "كیوان"ی ته‌مه‌ن 28ساڵه‌، ئه‌ندازیاری كۆمپیۆتێر، سیستمی ئه‌منی بانكه‌كه‌مانی به‌زاندووه‌و چه‌ند ملیۆنێك پاره‌ی گواستووه‌ته‌وه‌ ناو حیسابه‌كه‌ی خۆی.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ گوتی: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش گه‌نجێك به‌ ته‌له‌فوون به‌ به‌رپرسانی بانكی گوت سیستمه‌ ئه‌منیه‌كه‌تان ته‌واو نیه‌ به‌ڵام كه‌س گوێی لێنه‌گرت، چه‌ند رۆژ دواتر زه‌نگی دایه‌وه‌و داوای كرد چاوێ له‌سیستمه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵێ؛ ئه‌و توانیبووی 40 ملیۆن تمه‌ن له‌حیسابی كه‌سێكیتر بگوازێته‌وه‌ بۆ ناو حیسابه‌كه‌ی خۆی و به‌ به‌رپرسانی گوت ئێستا خۆ باوڕم پێده‌كه‌ن!

پارێزه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: گه‌نجه‌كه‌ خێرا پاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ سه‌رجێگای خۆی به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتی وا روونه‌داته‌وه‌، داوای به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ده‌كه‌ین.

چین (700) ملیۆن مۆبایلی به‌رهه‌مهێناوه‌
به‌پێی‌ ئامارێكی‌ ئاژانسی‌ (شینخوا)ی‌ چینی‌، كۆماری‌ چین له‌مساڵدا (700.000.000) حه‌وتسه‌دو ملیۆن ئامێری‌ ته‌له‌فۆنی‌ مۆبایلی‌ به‌رهه‌م هێناوه‌، كه‌ به‌یه‌كه‌م وڵات داده‌نرێت له‌جیهاندا،  توانیبێتی‌ ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ به‌رهه‌م بهێنێت.

(وانگ بینگ) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چینی‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئامێری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌شاری‌ (شنیانگ) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوون له‌ئه‌مساڵدا ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ئامێره‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رهه‌م بهێنن، به‌جۆرێك كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (700.000.000) حه‌وتسه‌د ملیۆن ئامێری‌ مۆبایل.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، قه‌باره‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئامێری‌ مۆبایل له‌ئه‌مساڵدا زیادیكردووه‌، چونكه‌ له‌ساڵی‌ (2009)دا گه‌یشتبووه‌ (620.000.000) شه‌شسه‌دو بیست ملیۆن ئامێر، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌، كۆماری‌ چین به‌گه‌وره‌ترین وڵات له‌جیهاندا دابنرێت، له‌بواری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئامێره‌ په‌یوه‌ندییه‌كاندا.

17 ساڵه‌ نه‌شته‌رێك له‌جه‌سته‌یدا به‌جێماوه‌!
هه‌ڵه‌ی‌ پزیشكه‌كان له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌رده‌وام له‌دووباره‌بوونه‌وه‌دان  ‌و ئاشكراده‌بن، هه‌روه‌ك چۆن هاوڵاتییه‌كی‌ سودانی‌ بۆ ماوه‌ی‌ (17) ساڵ له‌ناو حه‌وزیدا نه‌شته‌رێكی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌ئه‌نجامی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ پزیشكه‌كه‌یه‌وه‌ به‌جێده‌مێنێت.

ئه‌و پیاوه‌ی‌ نه‌شته‌ره‌كه‌ له‌حه‌وزیدا به‌جێماوه‌ تووشی‌ خوێنبه‌ربوون بووه‌‌و پزیشكه‌كانیش بڕیاری‌ نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ داوه‌ بۆ  ئه‌وه‌ی‌ هۆكاری‌ خوێنبه‌ربوونه‌كه‌یان بۆ ئاشكرا بێت، له‌دوای‌ گرتنی‌ وێنه‌ی‌ تیشكی‌ بۆیان ئاشكرابوو كه‌ ته‌نێكی‌ نامۆ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌نه‌شته‌رێكی‌ پزیشكی‌ له‌ناوحه‌وزی‌ پیاوه‌كه‌دا به‌جێماوه‌.

له‌دایكبوونی منداڵێكی ده‌گمه‌ن و سه‌ره‌نجراكێش له‌ هیندستان
دایكێكی هیندستانی منداڵێكی هێنایه‌دونیا كه‌ دڵ و به‌شێك له‌ جه‌رگی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شیدایه‌ پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی پزیشكی له‌ ناوچه‌ی به‌نگاڵی هیندستان له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا منداڵێكیان هێنایه‌ دونیا كه‌ بوه‌هۆی سه‌رسوورمانیان. دڵ و به‌شێك له‌ جه‌رگی ئه‌و منداڵه‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شیدایه‌ و دڵیشی لێدده‌دات و هێشتا ئه‌و منداڵه‌ زیندووه‌.

میر یولولا چاترجی پزیشكی منداڵان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌و منداڵه‌ كچه‌ و یه‌كێك له‌ ده‌گمه‌نترین و سه‌ره‌نجراكێشترین منداڵانی كه‌مئه‌ندامی جیهان دێته‌ ئه‌ژمار و هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ بتوانێت به‌زیندوویی بیهێڵینه‌وه‌.

به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاواندا، ژنان زیاتر ئینته‌رنێت و سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كا
ریپۆرتاژێكی نوێ وه‌ها پیشانده‌دات كه‌ ژنان زیاتر له‌ پیاوان سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن و كاتێكی زیاتر به‌ نزیكه‌ی 30% له‌ پیاوان له‌و سایتانه‌ به‌سه‌رده‌به‌ن.

تۆڕی هه‌واڵیی CNN له‌ ڕیپۆرتاژێكی كۆمپانیای (كۆمسكۆر) به‌ناونیشانی (ژن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت: رێژه‌ی ژنان چۆنه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت) گواستوویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ...

ژنان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیین له‌ شۆڕشی دیجیته‌ڵیدا، ئه‌وان به‌به‌راورد به‌ پیاوان زیاتر كاری گه‌ڕان له‌ناو ئینته‌رنێت ئه‌نجامده‌ده‌ن و زیاتر په‌یوه‌ستن پێیه‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌وان جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كیین له‌ كرداری كڕین له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌.

كۆمپانیای خاوه‌ن‌ ریپۆرتاژه‌كه‌ هه‌وڵیداوه‌ كه‌ (شیكاری ڕه‌فتاری ئافره‌تان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌ هه‌موو شوێنێك بكات و گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌گه‌رچی ژنان و ئافره‌تان كه‌متر له‌ نیوه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی جیهان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت پێكده‌هێنن (46%)، كه‌چی ره‌فتاری دیجیته‌ڵییان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ جیاوازتره‌ له‌ هی پیاوان.

ریپۆرتاژه‌ درێژه‌كه‌ باس له‌ زۆر لایه‌نی تری وه‌ك: مه‌یل و حه‌زه‌ ته‌رفیهییه‌كانی ئافره‌ت ده‌كات (بۆ نمونه‌ یارییه‌ مه‌ته‌ڵییه‌كان) و ره‌فتاره‌كانی گه‌ڕان و بینینی فیلمه‌ ڤیدیۆییه‌كان (زۆر سه‌یری یوتیوب youtube ده‌كه‌ن)، له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌كارهێنانی تر له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌دا.

به‌پێی ریپۆرتاژه‌كه‌ به‌شێوه‌ی‌ تێكڕایی، ئافره‌ت مانگانه‌ كاتێكی زۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بات، كه‌ نزیكه‌ی 24.8 كاتژمێره‌ له‌به‌رامبه‌ر 22.9 كاتژمێری پیاواندا.

سه‌باره‌ت به‌ ‌به‌كارهێنانی سایت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا، ئه‌وه‌ جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌دا. له‌مباره‌شه‌وه‌ ریپۆرتاژه‌كه‌ ئه‌وه‌ی پیشانداوه‌ كه‌ نزیكه‌ی 56% ی ئافره‌تانی پێگه‌یشتوو ده‌ڵێن كه‌ ئه‌وان ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن بۆ مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، ئه‌مه‌ له‌ به‌رامبه‌ر 46% ی پیاوانی پێگه‌یشتوو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ئاستگه‌لی به‌رزتری چالاكیی ژنان و ئافره‌تان له‌ گروپه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ زه‌قی پیشانده‌دات.

ڤایرۆسه‌ نووستووه‌كه‌ چییه‌؟
له‌كاتێكدا كه‌ شاره‌زایانی بواری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان به‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی داده‌نێن كه‌ تا ئێستا ناسیوویانه‌، ڤایرۆسی "نووستوو" ئێستا له‌ناو پتر له‌ هه‌شت ملیۆن ئامێری كۆمپیوته‌ردا بڵاوبۆته‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ به‌ سیسته‌می ویندۆز كار ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی 2،5 ملیۆن ئامێری كۆمپیوته‌ر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ هاتووه‌. شاره‌زایان روونیانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ رێگه‌ی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ یان به‌ناو ئینته‌رنێدا بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام خێراتر په‌رش و بڵاوده‌بێت كاتێك كه‌ كۆمپیوته‌ری لاپتۆپ به‌ تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، چونكه‌ لێره‌ به‌ دوای میكانیزمێكدا ده‌گه‌ڕێ بۆ تووشكردنی هیدیكه‌ش.

ئه‌و ڤایرۆسه‌ كه‌ به‌ كرمی (داوناده‌پ Downadup) یان (كۆنفیكه‌ر Conficker)یش ناو ده‌برێت، رێگه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی دزه‌ ده‌كه‌نه‌ ناو كۆمپیوته‌رانه‌وه‌ خۆشده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری دارایی و تاكه‌ كه‌سیش بدزن. هه‌روه‌ها ئامێری كۆمپیوته‌ری تاكه‌ كه‌سیش ده‌كاته‌ ئامانج و تووشی مه‌ترسی دزه‌كردنه‌ ناویه‌وه‌ی ده‌كات، سه‌رباری چوونه‌ ناو تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌. (میگه‌ر هیپۆنین)ی سه‌رۆكی تۆژه‌ران له‌ كۆمپانیای (ئیف سێكیور F-Secure) دا، به‌پێی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، ده‌ڵێ: له‌كاتێكدا كه‌ هێشتا ئامانجی ڤایره‌سی كرم زۆر روون نییه‌ به‌ڵام به‌گشتی بریتییه‌ له‌ داڕێژراوێكی بێ وێنه‌ و یه‌كسه‌ر به‌ بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ده‌توانێ پتر فه‌رمانی دیكه‌ وه‌ربگرێ له‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ره‌ڵای كردووه‌. هه‌ر (هیبۆنین) ده‌ڵێ: ئه‌م كرمه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به‌ مه‌ترسیدارترین داده‌نرێت چونكه‌ جۆری بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی ناوازه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ زۆر مه‌ترسیدار نییه‌ له‌به‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌ ده‌یكات....تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌كی تاكه‌ كه‌سی یان ورده‌كاری تایبه‌ت به‌ كارتی پاره‌دانان (كرێدیت كارت)ی نه‌دزیووه‌. ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆرترین ناوچه‌یه‌ك كه‌ به‌مه‌ زیانی به‌ركه‌وتبێ كیشوه‌ری ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و ئاسیایه‌. به‌ڵام كه‌م له‌و ئامێره‌ تاكه‌ كه‌سیانه‌ به‌م ڤایره‌سه‌ تووشبوون. میكانیزمی پاراستن له‌و كرمه‌ به‌وه‌ ده‌بێ كه‌ ئامێره‌كه‌ت به‌و (پارچه‌) دژه‌كاره‌وه‌ نوێ كه‌یته‌وه‌ و به‌ به‌كارهێنانی پاسوێردی درێژ و زه‌حمه‌ت، به‌تایبه‌تیش له‌لای ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌ ئامێره‌كان.

ساڵی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان

پێشتر كۆمپانیای (ئێف سێكیور)ی تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری ئاسایشی زانیاریه‌كان رایگه‌یاندبوو كه‌ ساڵی پار 2008 ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه‌ له‌ گه‌شه‌كردنێكی گه‌وره‌ی ژماره‌ی ڤایرۆسه‌كانی سه‌ر تۆڕی زانیاری نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رنێت). هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ پتر روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێوه‌ری ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی تایبه‌ت به‌خۆی نیشانی داوه‌ كه‌ ژماره‌یان ته‌نیا له‌ یه‌ك ساڵدا سێ ئه‌وه‌نده‌ زیادی كردووه‌. یان راستتر بڵێین ژماره‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی 21 ساڵی رابردوودا كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ رێژه‌ی 200% له‌ یه‌ك ساڵدا كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه‌. هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ راپۆرتی كۆتایی خۆی بۆ ئاسایشی زانیاریه‌كان تا كۆتایی ساڵی 2008جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تاوانه‌كانی ئینته‌رنێت ئێستا زۆر بڵاوتربۆته‌وه‌ و له‌پێشتر (پرۆفێشناڵتر) بوونه‌ته‌وه‌، هه‌ر ئه‌م كۆمپانیایه‌ پێی وایه‌ نه‌بوونی چاڵاكیه‌كی روون و ئاشكرا له‌لای ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوخۆ و جیهانیه‌وه‌ و دادگایی نه‌كردن و به‌ند نه‌كردنی تاوانبارانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌و گرفتانه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ریه‌كی ریشه‌یی و ده‌موده‌ست هه‌یه‌. (مكۆ هایبۆنین)ی به‌رپرسی گه‌ڕانی سه‌ره‌كی له‌و كۆمپانیایه‌ داوا ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ی به‌ (سیاسی ئینته‌رنێت) ناوده‌برێت دابمه‌زرێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی ئینته‌رنێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ خاڵی بنچینه‌یی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌وانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن رووبه‌ڕووی سزادان ده‌بنه‌وه‌. به‌مه‌ش ئێمه‌ نامه‌یه‌كی به‌هه‌ڵه‌ بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌نێرین و پێیان ده‌ڵێن: " ئا ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه‌ ده‌بێ بیگرنه‌ به‌ر بۆ ده‌ستكه‌وتنی دارایی پتر و و هیچ تووشی راوه‌دوونان و سزادانیش نابنه‌وه‌". ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌ توندی ئاشكرایده‌كات كه‌ چاڵاكی تاوانكاری بۆ ده‌ستكه‌وتی دارایی به‌ پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ زۆربوونی گه‌وره‌تری هێرشه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت. ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه‌ له‌م رۆژانه‌ ده‌یان بینین باندی تاوانكاری رێكخراو به‌رهه‌میان دێنن و ته‌كنۆلۆجیای زۆر پێشكه‌وتوو و ئاڵۆز به‌كاردێنن. كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌ سه‌ر كه‌ ئه‌مساڵ جیهان زۆربوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیووه‌ له‌ چاڵاكی تاوانكاری تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ی تێكده‌ر كه‌ له‌ دووره‌وه‌ كارده‌كات و به‌ (بووت نێت) ناسراوه‌. ئه‌و تۆڕه‌ كۆمپیوته‌ریه‌ی كه‌ تووشی ئه‌و به‌رنامانه‌ ده‌بێت پیشه‌سازی ئاسایشی زانیاری تووشی به‌رنگاربوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ چاوه‌ڕوان ناكرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ و نامه‌كانی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی بێزاركه‌ر (سپام).

(پێنج) سایتی به‌سوود و هه‌مه‌ڕه‌نگ نێردراوه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مێرگه‌یی
یه‌كه‌م: سایتی http://up.wneet.com بۆ ئه‌پڵۆدكردنی فایله‌كانی جۆری gif, jpg, png, bmp, jpeg, zip, ram, rm, 3gp, mp3, mp4, rar, doc, txt, wmv, pdf, rmvb, tiff, flv, swf, ppt تاكو قه‌باره‌ی 130000 كیلۆبايت، ئه‌م سایته‌ ڕووكارێكی زۆر ساده‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام خێراییه‌كه‌ی به‌به‌راورد زۆر باشه‌و سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت فایله‌كانیان ئه‌پڵۆدبكه‌ن بۆ داونڵۆدكردنی له ‌شوێن و كاتی پێویست به ‌دانانی لینكه‌كه‌ی.

دووه‌م: سایتی www.frengly.com ئه‌م سایته‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگێڕان Translation و به‌كارهێنانی ئاسانه‌، له ‌خانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا وشه‌كه‌ یان ده‌قه‌كه‌ ده‌نووسی ئینجا له‌ژێره‌وه‌دا زمانه‌كه ‌ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت، سایته‌كه‌ وه‌رگێڕانی‌32 زمانی زیندووی جیهانیی له‌خۆی ده‌گرێت، بۆ نمونه زمانه‌كانی‌: عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی، توركی، چینی، ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌نسی، هی تر ... .

سێیه‌م: سایتی www.islamhouse.com سایتێكی تایبه‌ته ‌به ‌ئایینی ئیسلام و به‌چه‌ندین زمانی زیندووی جیهانییه‌، له‌وانه‌ش زمانی كوردی، سایته‌كه ‌ڕووكارێكی ساده‌ی هه‌یه‌و دوای كردنه‌وه‌ی سایته‌كه ‌ئه‌و زمانه‌ی كه ‌ده‌ته‌وێت كلیكی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت.

چواره‌م: سایتی www.photokeens.com سایتێكی زۆر خۆش و به‌سووده ‌بۆ وێنه‌گران و هه‌وادارنی وێنه‌ی فۆتۆگرافی و جیهانی كامێرا، ئه‌م سایته ‌چه‌ندین بابه‌تی زانستی و هه‌واڵی نوێی له‌باره‌ی جیهانی وێنه‌گرتن و فۆتۆگرافیی و جۆره‌كانی كامێرای تێدایه‌.

پێنجه‌م: سایتی www.speed.io كاری ئه‌م سایته تایبه‌ته‌ به ‌پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌خێرایی هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ت، هه‌روه‌ها خێرایی ئه‌پڵۆدكردن و داونڵۆدكردن، به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه ‌ته‌نها كلیك له‌سه‌ر Start Speedtest بكه‌و دوای كه‌مێك چاوه‌ڕوانی زانیاریت له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ پێده‌دات.

به‌هۆی فه‌یسبووك: پیاوێك به‌ مه‌تره‌ق ژنه‌ ته‌ڵاقدراوه‌كه‌ی خۆی كوشت و دواتریش سه‌ری
پیاوێكی به‌ریتانی ژنه‌ ته‌ڵاقدراوه‌كه‌ی خۆی به‌ مه‌تره‌ق كوشت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ژنه‌ ته‌ڵاقدراوه‌كه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیبووی كه‌ رقی له‌ پیاوه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پیاوه‌كه‌شی كه‌ ناوی (ئاده‌م مان)ه‌ و ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ژنه‌ ته‌ڵاقدراوه‌كه‌ی و كه‌ ناوی (لیزا بیفرلی)یه‌ و ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و به‌ مه‌تره‌قێك له‌ سسه‌ری ده‌دات و ده‌یكوژێت و دواتریش سه‌ری ده‌بڕێت. شایانی باسه‌ ئه‌م دووانه‌ منداڵێكی پێنج ساڵییان هه‌بوو و دوای ته‌ڵاقیش له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یان كێشه‌یان بۆ دروستبووه‌، بۆیه‌ ژنه‌كه‌ش له‌ فه‌یسبووك بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌نووسێت: ئیدی به‌سه‌ وازمان لێ بێنه‌ با بۆخۆمان بژین، منداڵه‌كه‌م رقی لێت ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها منیش رقم لێت ده‌بێته‌وه

شووتیه‌ك كێشه‌كه‌ی 50 كیلۆیه
شاری (هۆب)ی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی (ئاركنساس)ی ئه‌مریكا كه‌ شوێنی له‌دایكبوونی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا (بیل كلینتۆن)ه‌ به‌ شووتی گه‌وره‌ ناسراوه‌، هه‌فته‌ی رابردووش ڤیستیڤاڵێكی بۆ شووتی تێدا ئه‌نجامدرا و تیایدا به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی بوون. ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌كه‌شدا ده‌یبینیت شووتییه‌كی شاری (هۆب)ه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی 50 كیلۆگرامه‌. به‌ڵام ئێستا پسپۆران و شاره‌زایانی بواری كشتوكاڵی له‌ ویلایه‌تی ئاركنساس سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه‌ جۆره‌ شووتی وا به‌رهه‌م بهێنن كه‌ كێشه‌ی كه‌م بێت و ته‌نانه‌ت له‌ دوو كیلۆ و نیو زیاتر نه‌بێت