|
|
زیكره‌كان



تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (ultra violet rays)
خۆتۆماركردن
زانــــیـاریـه‌كان
لیستی ئه‌ندامان
ڕۆژ ژمێر
گه‌ڕان
به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ
هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه پیشان بده



ئامرازه‌كانی بابه‌ت
گه‌ڕان له‌م بابه‌ته
شێوازه‌كانی نیشاندان






تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (ultra violet rays)
هه‌ندێك له درێژی شه‌پۆلى تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (ultra violet) ده‌ڵێن رووناكی ڕه‌ش چونكه به چاو نابینرێ ،هه‌ندێ ئاژه‌ڵ وه‌ك باڵنده و خشۆكه‌كان و مێرووی وه‌ك مێش هه‌نگوین توانای بینینیان هه‌یه به به‌كارهێنانی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی نزیك (near) زۆر باڵنده هه‌یه كه به‌جۆره په‌ڕێك داپۆشراوه كه به‌چاو نابینرێ و ته‌نها به تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (UV) ده‌بینرێ ،هه‌روه‌ها هه‌ندێ ئاژه‌ڵ هه‌یه كه له رووناكی ئاسایی به‌چاو نابینرێ به تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (UV) ده‌بینرێ، 
پۆلین كردنی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی :
تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی تیشكی كارۆموگناتیسییه كه درێژى شه‌پۆلی كورتتره له تیشكی بینراو و درێژتره له تیشكی سینی (X-ray) و ئه‌م جۆرانه‌ى هه‌یه :
سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی نزیك (near UV) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (200-380) نانۆ مه‌تره.
سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی دوور (far UV - vacuum, UVF) ) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (10-200) نانۆ مه‌تره .
سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی زۆر دوور (extreme UV - EUV) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (1-31) نانۆ مه‌تره.
تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی به‌گوێره‌ی كاركردنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كرێته سێ به‌شی سه‌ره‌كی بواری (UVA) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (315-380) نانۆ مه‌تره.به شه‌پۆلی درێژ و رووناكی ڕه‌ش (black light) ناو ده‌برێ .
بواری (UVB) درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (280-315) نانۆ مه‌تره. به شه‌پۆلی مام ناوه‌ندی ناو ده‌برێ .
بواری (UVC) درێژى شه‌پۆلی كه‌متره له (280) نانۆ مه‌تر، به شه‌پۆلی كورت ناو ده‌برێ یان (germicidal) .
خۆر سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تیشكی كارۆموگناتیسییه كه تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی به سێ بوار ده‌گاته زه‌وی ، بواری (UVA)، بواری (UVB)، بواری (UVC) كه هه‌ریه‌كیان درێژی شه‌پۆلی جیای هه‌یه،به‌ڵام چینی ئۆزۆن بڕێكی زۆر له‌م تیشكه ده‌مژێ له‌به‌ر ئه‌وه (%99) ى تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی كه ده‌گاته سه‌ر زه‌وی ته‌نها له بواری (UVA) دایه.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م زانای بریتانی هارتلی وتی كه شێوه‌ى سیانی ئۆكسجین كه به ئۆزۆن (O3) ناسراوه تیشكی رووناكی ده‌مژی و ناهێڵی هه‌ندێكیان بگاته زه‌وى،ئه‌و ئۆزۆنهى كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ى چینه‌كانی هه‌وا هه‌یه ناهێڵی تیشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی كه درێژى شه‌پۆلی له (290) نانۆمه‌تر كورتتره بگاته زه‌وى كه‌واته ئه‌و تیشكه سه‌رو وهنهوشهیییهى كه‌ده‌گاته زه‌وی ته‌نها ئه‌و به‌شه‌یه كه درێژى شه‌پۆلی زیاتره له (290) نانۆمه‌تر .
نانۆمه‌تر یه‌ك له ملیار له مه‌تر، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر،مه‌تر گه‌وره‌تره له‌نانۆمه‌تر به ملیار جار.كه‌واته تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی كه درێژى شه‌پۆلی كورتتره له (290) چینی ئۆزۆن ناهێڵی بگاته زه‌وى ،ئه‌م جۆره تیشكه زۆر مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ژیان،ئه‌و وزه زۆره‌ى كه له‌و تیشكهدا هه‌یه له لایه‌ن ئۆكسجین و ئۆزۆن ده‌مژرێ و به كارلێكی كیمیایی ده‌گۆڕێ بۆ شێوه‌ى تر .
چاوى مرۆڤ ئه‌و شه‌پۆلانه ده‌بینێ كه درێژی یه‌كه‌ى له‌نێوان (400 تا 760) نانۆمه‌تره .
پاش دۆزینه‌وه‌ى تیشكی ژێر سوور،زانای ئه‌ڵمانی جۆن ویلیه‌م ڕیته‌ر تۆژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر تیشكی هاوشێوه‌ى تیشكی ژێر سوور له بواری كارۆ موگناتیسی كرد، واته درێژی شه‌پۆلی كورتتر له ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی . له ساڵی (1801 )ز به به‌كارهێنانی كلۆریدی زیو كه زۆر هه‌ستیاره بۆ ڕووناكی جۆرێك له تیشكی نه‌بینراو دۆزرایه‌وه له ژێر ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی و ناونرا به تیشكی كیمیایی .له‌رێگای تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به به‌كارهێنانی مه‌وشور بۆ شیكردنه‌وه‌ى ڕووناكی خۆر بۆ ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانی و هه‌ر ڕه‌نگێك ده‌خرا سه‌ر كلۆرید بینرا كه ڕووناكی سوور كارێكی كه‌می هه‌یه له‌سه‌ر كلۆرید كه‌چی ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌بێته هۆی گۆڕینی ڕه‌نگی كلۆرید و ڕه‌شترده‌بێ.
له‌وكاته زۆربه‌ی زانایان و به‌تایبه‌تی ڕیته‌ردۆزییه‌وه كه بواری موگناتیسی له سێ به‌ش پێكدێ: به‌شی به‌رهه‌مهێنی گه‌رمی (تیشكی سه‌روو سوور ) به‌شی بینراو (ڕووناكی بینراو) ، به‌شی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی .
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بواری كارۆموگناتیسی زۆر ئاشكرا نه‌بوو تا ساڵی (1842 )ز كه هه‌ردوو زانا ماكدۆنیا میلۆنی و ئه‌لیكسانده‌ر ئه‌دمۆند بیكویریل توێژینه‌وه‌كانیان گه‌یشته ئه‌نجام، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی به‌تیشكی ئهكتینیكی ناوده‌برا .
كاریگه‌ری به‌كارهێنانی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر ته‌ندروستی :
تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی سه‌لماندی كه بواری كارۆموگناتیسی و تیشكی بینراو و تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی تیشكی ژێر سوور كاریگه‌ری بایۆلوَژی خه‌راپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ كه چاو و پێست له‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن .
كاریگه‌ری به‌كارهێنانی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر پێست :
له‌كاتی به‌ركه‌وتنی تیشك به‌جۆره جیاوازه‌كانی (تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و بینراو و ژێر سوور) به‌شێكی زۆری وزه ئه‌م تیشكه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێست ده‌مژرێت و ده‌بێته وزه‌ى گه‌رمی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێست گه‌یه‌نه‌رێكی باش نییه بۆ گه‌رمی و موولووله‌ی خوێنی تێدا نییه و چینێكی چه‌وری جیاكه‌ره‌وه له ژێری هه‌یه گه‌رمییه‌كه له پێست ده‌مێنێته‌وه و پله‌ی گه‌رمی به‌رزده‌بێته‌وه له‌و شوێنه‌ى كه به‌ر تیشك كه‌وتووه كه ده‌بێته هۆی به‌هه‌ڵمبوونی ئاو و ونكردنی پرۆتین له پێست كه ده‌بێته هۆی سووتانی پێسته‌كه و هه‌وكردنی .
كاریگه‌ری به‌كارهێنانی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر چاو :
چاوی مرۆڤ زیاتر له‌به‌شه‌كانی تر تیشك كاری تێده‌كا ،بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م كاریگه‌رییه پێویسته پێكهاته‌ی چاو و جۆری تیشك و شوێنی به‌ركه‌وتن بزانرێ0 بۆنموونه ئه‌و تیشكه‌ی به‌ر گلێنه‌ی چاو ده‌كه‌وێ كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر تۆڕى (عدسه) چاو و ئاوی شووشه‌یی له نزیك تۆڕی چاو.
تۆڕى (عدسه) چاو تهنۆڵكهیهكی ڕوونی داخراوه به ماسولكه‌یه‌ك كه كۆنتڕۆلی ڕووی تۆڕىچاو (عدسه) ده‌كات و ناهێلی وزه‌ى گه‌رمی بچێته ده‌ره‌وه چڕییه‌كه‌ی ده‌گونجێنی به‌شێوه‌یه‌ك كه وێنه‌یه‌كی بچووك له تۆڕی چاو. له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی تیشك به‌م به‌شه جیاوازانه به‌شێك له وزه تیشكه‌كه ده‌مژێ كه به‌نده له‌سه‌ر درێژى شه‌پۆلی تیشكه‌كه .به‌ڵام تیشكی بینراو كه درێژى شه‌پۆلی له‌نێوان (450-750) نانۆمه‌تر وه تیشكی ژێر سووری نزیك كه درێژى شه‌پۆلی كه‌متره له (1200) نانۆمه‌تر ده‌گاته تۆڕی چاو بێ ئه‌وه‌ی ووزه‌كه‌ى وون بكات له‌به‌شه‌كانی تری چاو،تیشكی ژێر سوور كه درێژى شه‌پۆلی له (1200) نانۆمه‌تر زیاتره به‌شێكی زۆری ووزه‌كه له به‌شه‌كانی پێشه‌وه‌ی چاو ده‌مژرێ به‌تایبه‌تی له گلێنه و تۆڕى (عدسه) به‌شێكی زۆر كه‌م ده‌گاته تۆڕی چاو ،له‌به‌ر ئه‌وه تیشكی بینراو و تیشكی ژێر سووری نزیك تا (1200) نانۆمه‌تر زۆر مه‌ترسی داره له‌سه‌ر چاو چونكه زۆربه‌ی وزه تیشك ده‌گاته تۆڕی چاو ،كه‌چی تیشكی ژێر سوور و تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی كه درێژی شه‌پۆلی زیاتره له (1200) نانۆمه‌تر مه‌ترسی داره لهسهرتۆڕى تۆڕى (عدسه) چاو.
تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی كه بۆ ماوه‌ی درێژ به‌ر چاو بكه‌وێ ده‌بێته هۆى ئاوی سپی له چاو و دروست بوونی په‌ڵه به‌تایبه‌تی له مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن.
05-20-2010, 02:43 AM
#2

Health Information
This discussion is very stimulating.
I really like that I found this thread that Ihave been looking for.
I will continue checking out this post on ... to get any new ideas about this thread.
Health Information
05-24-2010, 07:38 PM
#3

Brioni Suits
I'm searching forward for any news relating to this story
In case you need Italian Mens Suit, you can pm me and i will give you the site for low price
واژووی sugianto92
06-11-2010, 08:24 PM
#4








ماڵپه‌ڕه هه‌ڵواسراوه‌كان (بووكمارك)
ئامرازه‌كانی بابه‌ت
گه‌ڕان له‌م بابه‌ته
شێوازه‌كانی نیشاندان
یاسای په‌یام
بابه‌ته چۆنیهكهكان
بابه‌ت
نووسه‌ری بابه‌ت
یانه
به‌شداریه‌كان
دوایین به‌شداری
یاریی کۆتایی
هيوا على
نوكتە و مەتەڵی كوردەواری ( Joke)
0
06-21-2010 06:39 PM
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD